ناوی زیاتر لە 400 كەس بۆ دامەزراندن لە لیوای 20ی هاوبەش ڕاگەیەندرا
  2024-07-12       298       

وەزارەتی بەرگریی عێراق داوا لەو كەسانە دەكات كە لە هەرێم ناویان هاتوەتەوە بۆ لیوای 20ی هاوبەش، سەردانی بنكەی خۆبەخشی كەركوش لە دیالە بكەن بۆ چاوپێكەوتن.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاگادارینامەیەكدا كە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوكراوەتەوە، ناوی 430ی كەسی بۆ دامەزراندن لە لیوای 20ی هاوبەش راگەیاندوە.

بۆ بینینی ناوەكان لێرە كلیك بكە

لە ئاگادارینامەكەدا داوا لەو كەسانە كراوە كە لە ڕۆژانی 14 و 15 و 16ی ئەم مانگە سەردانی بنكەی خۆبەخشی كەركوش لە دیالە بكەن بۆ چاوپێكەوتن، هەروەها لەگەڵ خۆشیاندا پێداویستیەكانی دامەزراندن بەرن كە پێكدێن لە: رەگەزنامە یان كارتی نیشتیمانی، رەگەزنامەی دایك، كارتی زانیاری، فۆرمی خۆراك، پشتگیری موختاری گەڕەك، بڕوانامەی خوێندن، شەش وێنەی رەنگاوڕەنگ.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×