"داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە"
  2024-07-12       167       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 6ی 7 تا 12ی 7ی 2024، زیاتر لە 16 ملیار دینارە كە 78%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 6ی 7 تا 12ی 7ی 2024، 16 ملیارو 528 ملیۆن و 38 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 12 ملیارو 804 ملیۆن و 353 هەزار دیناری واتە 78%ی نەختینەیەو هەروەها 816 ملیۆن و 784 هەزار دیناری واتە 5%ی بەشێوەی چەكەو 2 ملیارو 906 ملیۆن و 900 هەزار دینار واتە 18%ی مەقاسەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×