ئایدن مه‌عروف: داوامان کردووە کۆتای پێکهاتەکان وەک خۆی لێ بکرێتەوە
  2024-07-11       212       


وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، ئەو پێنج کۆتایەی دیاری کراوە بۆ پێکهاتەکان لە رووی ژمارەوە کەمە و داوایان کردووە کۆتای پێکهاتەکان وەک پێشتری لێ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2024، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کۆبوونەوەکەمان تایبەت بوو بە پرسی کۆتا، لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی سیاسی و بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، تایبەت بە پێکهاتەی نەتەوەی کلدان، تورکمان، سریان و ئاشووری".

ئایدن مه‌عروف وتیشی: "ئێمە لە رابردووشدا جەختمان کردبۆوە ئەو پێنج کۆتایەی دەستنیشان کراوە بۆ پێکهاتەی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان، وەک ژمارە کەمە. دابەشکردنی ئەم پێنج کۆتایەش لەسەر بنەمای جوگرافیدا هەڵەیە و دابەشکردنەکە زیاتر سیاسییە".

باسی له‌وه‌شكرد، "لە رابردوودا جەختمان کردبووەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین لە کاتی خۆیدا بکرێت، لە هەمان کاتیشدا، هەموو لایەنەکان بەشداربن لەم  پرۆسەی هەڵبژاردنە بە پێکهاتەکانەوە، کە بوونی پێکهاتەکان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن گرنگە، کۆتا بە یاسا رێکخرا بوو، بەڵام لە رابردوودا دەستتێوەردان لە کاروباری کۆتای پێکهاتەکان کرا، بەمەبەستی فشار دروستکردن".

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمە لە کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ باسمان لەوە کردووە کە ئەو کۆتایەیی دیاری کراوە بۆ پێکهاتەکان کەمە و داوامان کردووە بکرێتەوە بە 11 کورسی و وەک خۆی لێ بێتەوە، چونکە لە بنەمادا ئەوەی دانراوە و کراوە سیاسییە و هەڵەیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×