تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ڕۆژی سێشەمەی ڕابردووەوە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران چوار کوردی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهابادی دەستگیرکردووە و تا ئێستا شوێنی دەستبەسەرکردنیان نادیارە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتیی کوردی شارەکانی پیرانشار و مەهاباد ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ڕۆژی سێشەمەی ڕابردووەوە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران چوار کوردی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهابادی دەستگیرکردووە، بەناوەکانی ئومێد ئەحمەدی، سلێمان مەعروفی، سلێمان مەحمودی(قاسم چۆمەلانی) و عەلی دانش.
هەورەها ئاماژە بەوەکراوە، تا ئێستا شوێنی دەستبەسەرکردنیان نادیارە.
جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانە و شوێنی ئەو کەسانە لە بەردەست نییە.