تێكشكاندنی دو ئۆتۆمبێلی سەربازیی توركیا لە ئامێدی و بامەڕنی راگەیەندرا
  2024-07-10       734       

فەرماندەیی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ، رایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و بارهەڵگرێکی سوپای توركیایان لە سنوری ئامێدی و بامەڕنی لە باشوری كوردستان تێكشكاندون.

ئاوێنە: فەرماندەیی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، شەوی رابردو، لە نزیک گوندی کوانێی سنوری ئامێدی بارهەڵگرێکی سوپای توركیا كرایە ئامانج کە کەرەستەی شەڕی بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان دەگواستەوە.

ئەوەش خراوەتەڕو، لەو چالاکییەدا بارهەڵگرەکە ئاگری گرت و تێکشکا، ئەو سەربازەی بارهەڵگرەکەی لێدەخوڕی بە سەختی بریندار بو.

هەروە لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعات 1ی پاشنیوەڕۆ ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای توركیا لەسەر ڕێگەی بامەڕنێ کرایە ئامانج، لەم چالاکییەدا ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە تێکشکا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×