لە ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت
  2024-07-10       177       

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەرەوە دەکرێت، یەکەمیان خستنەڕووی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقە سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە بەدواداچوونی مووچەی مانگی رابردووی مووچەی خۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، هەروەها رێکخستنەوەی سیستمی باج لەنێوان هەولێر و بەغدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×