سودانی: رۆژی پێنجشەممە یەكەمین دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكرێت
  2024-07-09       251       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەوەی لەدوایین دانیشتنی نێوان لایەنەكاندا رێككەوتنی لەسەر كراوە، بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە، 11ی تەمموزی 2024.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمشەو سێشەممە، لەبارەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

سودانی لە راگەیەندراوەكەیدا وتویەتی"دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی سەرکەوتو بو لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ پارێزگاکان، بە پارێزگای کەرکوکیشەوە، کە لەساڵی 2005ـەوە ئەم هەڵبژاردنانەی تێدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێک وتوێژی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە ئەنجامدرا، لە نێوان ئەو هێزانەی کە براوەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکەن و چەند جارێکی تر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە کە بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا."

ئاماژەی بەوەشداوە"لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکوک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە، کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابوری لەخۆدەگرێت."

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەشی وتوە"لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەوەی لە دوایین دانیشتنی وتوێژدا لەسەری ڕێککەوتن کرا، ئێمە بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتو، 11ی تەمموزی 2024، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا."

سودانی داوای لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکار بن، بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە وتوێژە سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتون لەگەڵ تەواوکردنی ئەم وتويژانە لە ڕۆژانی داهاتودا.

دەقی راگەیەندراوەكە:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی سەرکەوتو بو لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ پارێزگاکان، بە پارێزگای کەرکوکیشەوە، کە لەساڵی 2005ـەوە ئەم هەڵبژاردنانەی تێدا ئەنجام نەدراوە، چەند جارێک وتوێژی سیاسی بە سەرپەرشتی ئێمە ئەنجامدرا، لە نێوان ئەو هێزانەی کە براوەی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکەن و چەند جارێکی تر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە کە بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا.

لەئەنجامی وتوێژی نێوان لایەنەکان، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی کەرکوک، بۆ ئەوەی هێزە براوەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها پەڕەیەکی ڕێککەوتنی سیاسی لێکەوتەوە، کە پرەنسیپە بنەڕەتییەکان و تەوەرەیەکی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری و ئابوری لەخۆدەگرێت.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەوەی لە دوایین دانیشتنی وتوێژدا لەسەری ڕێککەوتن کرا، ئێمە بانگهێشتی ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین، بۆ ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتو، 11ی تەمموزی 2024، کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا.

هەروەها داوا لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکار بن، بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی لە وتوێژە سیاسییەکاندا لەسەری ڕێککەوتون و تەواو کردنی ئەم وتويژانە لە ڕۆژانی داهاتودا.

محەمەد شەیاع سودانى

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

9ی تەمموزی 2024

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×