چوار پەرلەمانتار داوا لە سودانی دەكەن راكان جبوری خانەنشین بكات
  2024-07-09       505       

چوار پەرلەمانتارى کەرکوک لە نوسراوێكی رەسمیدا داوا لە محەممەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکەن راکان جبورى، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، خانەنشین بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گەیشتووەتە تەمەنى خانەنشینبوون.

 ئاوێنە: نوسراوەکە كە لەلایەن لەلایەن دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتی ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە، جگەلە ئیمزای ناوبراو، ئیمزای دو پەرلەمانتاری دیكەی یەكێتی و پەرلەمانتارێكی كریستیانی سەربە بزوتنەوەی بابلیۆن-ی لەسەرە.

لە نوسراوەكەدا داوا لە سودانی كراوە كە راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، خانەنشین بكات ئەوەش بەهۆی ئەوەی تەمەنى یاسایی خانەنشینبونى تێپەڕاندوەو هەروەها ناوبراو پێشتر جێگری پارێزگار بوە كە لەسەردەمی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی پێشوی متمانەی پێدراوەو پێگەكەی جیاوازە لە پێگەی پارێزگارەکانی ئێستا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×