ئاسایشی هەولێر لەبارەی شەڕەكەی بەردەم كۆمپانیای كار كە دو كەسی تێدا كوژران و دوانی دیكەشی تێدا برینداربون رونكردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییەی كە لە گرتە ڤیدیۆكانی ساتی روداوەكەدا دەردەكەوێت، ئۆتۆمبێلی ئێمە نەبوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، لە كاتی شەڕەكەی بەردەم كۆمپانیای كار كە لەنێوان شوفێرێکی تەنکەری گواستنەوەی سوتەمەنی و کارمەندێکی تیمی سکیوریتی کۆمپانیاكەدا بوە، پاسەوانێکی کۆمپانیای کارو شوفێری تەنکەری سوتەمەنییەکە كوژراون و دو كەسی دیكەش برینداربون.
ئاسایشی هەولێر وتوشیەتی، لە گرتە ڤیدیۆکانی کاتی ڕوداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، لەزۆرێک لە سایت و پەیجەکان وا بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بێت، بەڵام لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبێلە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان نییە.
ئاسایشی هەولێر جەختی كردۆتەوە كە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.