وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی مانگی شەشی بڵاوكردەوە
  2024-07-09       387       

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان خشتەی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوەو دەڵێت، وەزارەتی كارەباو سەرۆكایەتی پەرلەمانی تێدا نییە، چونكە تەمویلەكەیان لە بەغداوە نەهاتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە كە سبەی چوارشەممە، بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەو مانگە دەكرێت و دوسبەی پێنجشەممە، بە دابەشكردنی موچەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.

خشتەكە وەزارەتی كارەباو سەرۆكایەتی پەرلەمانی تێدا نییە، وەزارەتی دارایی لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لەبەرئەوەیە كە تەمویلی ئەو دو شوێنە لەبەغداوە نەهاتوەو جەختی كردۆتەوە كە "لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×