سەعدی پیرە: دەبێت هەوڵ بدەین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا زمانی زبر بەکارنەهێنرێت
  2024-07-09       268       

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “دەبێت هەوڵ بدەین لە بانگەشەی هەڵبژاردندا زمانی زبر بەکارنەهێنرێت”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، دەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە کارێک بکەین لە بانگەشەدا وشەی زبر بەکارنەهێنرێت و کەشێکی ئارام فەراهەمبکرێت.

وتیشی، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم پێکەوە حکومەت پێکدەهێنن دەبێت کارێک بکەن بتوانن دواتر پێکەوە گفتوگۆ بکەن.

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و هەمیشە زانیاری لە کەسانی شارەزای بواری هەڵبژاردن وەردەگرین بۆ دەوڵەمەندکردنی بەرنامەکانمان .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×