مەسرور بارزانی: هەمو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بابەتی موچە چارەسەر ببێت
  2024-07-08       177       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەمو هەوڵێكیان بۆ چارەسەركردنی بابەتی موچەیە بەڵام موچەی "بێ كەرامەت و بێ خاك و بێ ناسنامە، قیمەتی نییە."

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی،"سەرقاڵی بابەتی موچەو هەمو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بابەتی موچە چارەسەرببێت."

وتیشی"موچەی بێ کەرامەت قیمەتی نییە. موچەی بێ خاک و بی ناسنامە قیمەتی نییە، ئێمە دەمانەوێت ئێوە بە سەربەرزییەوە موچە وەربگرن."

بەبڕوای مەسعود بارزانی بۆ كێشەی موچە نابێت خەڵك تەنیا لە ئەنجامەكان بڕوانێت بەڵكو دەبێت لە هۆكارەكانیش بڕوانن كە پێشتر هەمو هەوڵێک دراوە بۆ زاڵبونی "بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی" بەسەر بەرژوەندیی گشتی.

لەبارەی هەژماری منیش وتی، "هەژماری من بۆ ئەوەیە کە پەککەوتە و خاوەن شەهیدان لە سەرەدا نەوەستن، بەڵکو هەرکاتێک خۆی بیانوێت بچن موچەکەیان وەربگرن، بەڵام وا خەریکن ناهێڵن ئەمەش سەربگرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×