ئهمڕۆ یهكشهممه، سێ كهس لهسێ ڕوداوی جیاوازدا خنكان كه پێكهاتون لهژنێكی بهتهمهنو منداڵێكی دو ساڵو گهنجێكی 35 ساڵی نیپاڵی.
ئاوێنه: یەکەم ڕوداویان بەیانی ئەمڕۆ بو، لەکاتێکدا کوڕو دایکێک پێکەوە لەداقوقەوە بەرێکەوتون بۆ سلێمانی بەمەبەستی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی، ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووەتە ناو ئاوی داقوقەوەو بەهۆیەوە دایکەکە خنکا.
دایکەکە تەمەنی 70 ساڵ بووه. کوڕەکەشی تەمەنی 50 ساڵ بووە، کە بڕیاربو موچەی مانگی شەشی خانەنشینی بۆ دایکی وەربگرێت.
دووەم ڕوداو لەهاوینەهەواری بێخاڵ بووە، ڕەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران لهبارهی ڕونداوهكه دهڵێت، منداڵێکی کوڕی تەمەن دو ساڵ لەئامێزی باوکیدا کەوتووەتە ناو ئاوی هاوینەهەوارەکەو خنکاوە.
باسی لەوەشکرد، هێشتا تەرمەکەی نهدۆزراوهتهوهو تیمەکان و خانەوادەکەی بەردەوامن لەگەڕان بەدوای تەرمەکەیدا.
ئەو خێزانە دانیشتوی هەولێر بونو بەمەبەستی گەشتو سەیران ڕویان لەهاوینەهەواری بێخاڵ کردووه.
هەر ئەمڕۆ گەنجێکی نیپاڵی لەئاوی زێی گەورەدا خنکا، کە ئەوە سێیەم ڕوداوی خنکان بو لەمڕۆدا.
میلان ماگارای 35 ساڵ بەرەگەز نیپاڵی بووهو بەمەبەستی کاركردن ڕوی لەهەرێمی كوردستان کردووه، لەشاری هەولێر نیشتهجێبووه، رۆژی هەینی رابردو بۆ بەسەربردنی رۆژی پشوی هەفتەکەی ڕوی لەئاوی زێی گەورەکردبو بەمەبەستی راوەماسی، بهڵام کەوتووەتە ناو ئاوی زێی گەورەوەو بەهۆیەوە خنکاوە. ئەو گەنجە نیپاڵییە، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.