وەزیری پەروەردە: ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆئەوەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن
  2024-07-04       183       


وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابمه‌زرێن.

کاروخ عەبدوڵا، وه‌ك نوێنەری وانەبێژان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دەستەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێم، سەبارەت بە بابەتی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کۆبوونەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە جەختی لەوەکردووەتەوە، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ ئەو مەبەستەش لە 26ی حوزەیرانی 2024، نوسراویان کردوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بابەتی دامەزراندنی وانەبێژان بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

لە 11ی حوزەیران ئەمیندارێتی گشتی عێراق نوسراوی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردوە بۆ ئەوەی وەڵامی نوسراوی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بدەنەوە.

وەزیری پەروەردە پێی راگەیاندوون، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆئەوەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ پێش ساڵی نوێی خوێندن بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×