گەریلا دوو سه‌ربازی توركیای كوشت و درۆنێکی تێکشکاند
  2024-07-03       293       


هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ٢٧ـی حوزەیران تا ٢ـی تەمووز، ١٩ چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە، بە هۆشیانەوە دوو سەرباز كوژراون، درۆنێک لە ئاسمان تێکشکێندراوە، دوو چادرگە و دوو مۆڵگەی داگیرکەران لەناوبراوە هەروەها، دوو سەرباز كوژراون، درۆنیک لە ئاسمان تێکشکێندراوە، دوو چادرگە و دوو مۆڵگەی داگیرکارانیش لەناوبراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی ئەنجامدانی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی سوپای تورکیا و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژە بەوەداوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، لە ڕۆژانی ٢٧ـی حوزەیران تا ٢ـی تەمووز، ١٩ چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەمکای لە حەفتانین، دەرگەلێ، گۆلکای لە مەتینا، گردی ئێف ئێم، گردی جودی و گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، دوو سەرباز سزادراون، درۆنیک لە ئاسمان تێکشکێندراوە، هەروەها، دوو چادرگە و دوو مۆڵگەی داگیرکەران لەناوبراوە و چەندین چالاکیی نیشانەشکێنی ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێنج چالاکییان لە لایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدراوە.

هەروەها هەپەگە باسی لە بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو بەمشێوەیە کردووە، لە ٢٩ و ٣٠ـی حوزەیران و ١ـی تەمووز تونێلەکانی گەریلا لە گردی ئێف ئێم ١٥ جار و لە ٢٩ـی حوزەیران تونێلەکانی گردی جودی جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.

لە کۆتاییشدا ئاماری بۆردوومانەکانی ناوچەکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەمشێوەیە خستووەتەڕوو: لە ٣٠ حوزەیران، ١ و ٢ـی تەمووز گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، لۆلان و سنینێ لە خواکورک چوارجار، سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا دوو جار، گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٠ جار، دەشتی کافیا و گردی زەنگل لە گارە دوو جار، بە گشتیی ئەو ناوچانە ١٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ٢ـی تەمووز لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ و سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا و گردی بەهار لە زاپ بە هێلیکۆپتەر بۆردوومان کران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×