شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پێشهاتەکانی ئەمدواییە لە دهۆك جێ پەنجەی داگیرکارییان پێوە دیارە 
  2024-07-02       474       

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتێکی دراوسێ خاڵی پشکنین لەسەر خاکەکەمان لە دهۆك دادەنێن و زۆرێك لە خەڵكی ناوچەكە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی دەبێت ماڵەکانیان لە ماوەی 24 سەعاتدا چۆڵ بکەن. دەشڵێت: پێشهاتەکانی ئەمدواییە لە دهۆك جێ پەنجەی داگیرکارییان پێوە دیارە.

ئاوێنە: شاناز ئیبراهیم ئەحمەمەد، خانمی یەكەمی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیامێكدا نوسیویەتی"سەروەریی عێراق لە مەترسیدایە، کەسیش قسە ناکات؟ پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتی هەیە، هێزە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتێکی دراوسێ خاڵی پشکنین لەسەر خاکەکەمان لە دهۆك دادەنێن و هاتوچۆ دەکەن. خەڵکی ناوچەکە هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن لە سایەی بۆردومان و تەقەی بەردەوام."

ئەوەشی خستۆتەڕو"زۆرێك لە خەڵکی ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن، کە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی دەبێت ماڵەکانیان لە ماوەی 24 سەعاتدا چۆڵ بکەن، ئەگەر پابەند نەبن، ئەوا بەزۆرەملێ رادەگوێزرێن و لەژێر بۆردومانی بەردەوامدا دەبن.

لەکاتێکدا بەغداو هەولێر کەمپی ئاوارەکانی ناوخۆ دادەخەن، پێیانوایە باشترە بگەڕێنەوە ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام ئێستا لەبەردەم قەیرانێکی نوێی ئاوارەبونداین لە دهۆك."

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە"پێشهاتەکانی ئەمدواییەش لە دهۆك جێ پەنجەی داگیرکارییان پێوە دیارە. ئایا ئەوانەی دژی بونی هێزەکانی هاوپەیمانانن بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، ئێستا بێدەنگ دەبن؟ ئایا تێپەڕبونی زیاتر لە 300 زرێپۆشی سەربازی و سەدان سەربازی بیانی بۆ دهۆك، سەروەریی عێراق، کە بەزەحمەتییەکی زۆر بەدەستهاتوە، ناخاتە ژێر پرسیارەوە؟"

دەقی پەیامەكەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:

سەروەریی عێراق لە مەترسیدایە، کەسیش قسە ناکات؟ پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتی هەیە، هێزە چەکدارەکانی سەربە دەوڵەتێکی دراوسێ خاڵی پشکنین لەسەر خاکەکەمان لە دهۆك دادەنێن و هاتوچۆ دەکەن.

خەڵکی ناوچەکە هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن لە سایەی بۆردومان و تەقەی بەردەوام.

زۆرێك لە خەڵکی ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن، کە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی دەبێت ماڵەکانیان لە ماوەی 24 سەعاتدا چۆڵ بکەن، ئەگەر پابەند نەبن، ئەوا بەزۆرەملێ رادەگوێزرێن و لەژێر بۆردومانی بەردەوامدا دەبن.

لەکاتێکدا بەغداو هەولێر کەمپی ئاوارەکانی ناوخۆ دادەخەن، پێیانوایە باشترە بگەڕێنەوە ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام ئێستا لەبەردەم قەیرانێکی نوێی ئاوارەبونداین لە دهۆك.

بەدرێژایی دەیان ساڵ لە ململانێ لەپێناو بست بە بستی ئەم خاکە و سەروەرییەکەی بەبەهێزی جەنگاوین و دەیان هەزار کەسی بێتاوان بونەتە قوربانی. پێشهاتەکانی ئەمدواییەش لە دهۆك جێ پەنجەی داگیرکارییان پێوە دیارە. ئایا ئەوانەی دژی بونی هێزەکانی هاوپەیمانانن بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، ئێستا بێدەنگ دەبن؟ 

ئایا تێپەڕبونی زیاتر لە 300 زرێپۆشی سەربازی و سەدان سەربازی بیانی بۆ دهۆك، سەروەریی عێراق، کە بە

زەحمەتییەکی زۆر بەدەستهاتوە، ناخاتە ژێر پرسیارەوە؟

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×