دەرگای دامەزراندن لەم ناوچەیەی هەرێم کرایەوە
  2024-07-02       281       

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دەرفەتی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو رادەگەیەنێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە: ئەو کەسانەی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسن بۆ پسپۆڕییەکانی پسپۆڕییەكانی (ژمێریاری، كارگێری، پەروەردەی تایبەت، كۆمەڵناسی، دەروونزانی)، هەروەها ئەوانەش کە خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیین بۆ ناونیشانەکانی (پاسەوان و كارگوزار) و خاوەن بڕوانامەکانی ناوەندیش بۆ ناونیشانی (چاودێر) دەتوانن سوود لە هەلەکە وەربگرن.

هەلی کارەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێیە و بەشێوەی گرێبەستە.

تەنها پێشکەشکارانی دانیشتووی ئاکرێ دەخرێنە پێشبڕکێی خاڵبەندییەوە، پێویستە خوازیار زانیاریی دروست پێشکەش بکات، نابێت خوازیار مووچەخۆری دەزگای حکومی و کەرتی تایبەت بێت، پێویستە خوازیار بەڵگەنامەکانی لە رۆژی سەردانیکردن ئامادە بکات.

رۆژی چوارشەممە فۆڕم دابەش دەکرێت و دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا فۆڕمەکان بگەڕێندرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×