تورکیا سنوورى ئامێدى بۆردوومان دەکات
  2024-07-01       175       

کەمێک پێش ئێستا، تورکیا، چیاى مەتیناى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد، بەپێى زانیارییەکانیش بەهۆى بۆردوومانەکەوە ئاگرێکى فراوان لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.

بەپێى زانیارییە هەرێمیەکان، کەمێک پێش ئێستا، تورکیا، چیاى مەتیناى لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد.

هەر بەپێى زانیارییەکان، بەهۆى بۆردوومانەکەوە ئاگرێکى فراوان لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

جێگەى ئاماژەیە، ماوەى چەندین ڕۆژە تورکیا بە چڕى بۆردومانى ناوچە جیاوازەکانى سنوورى دهۆک دەکات و جگە لەوەش هێزێکى زۆر ى هێناوەتە ناوچەکە و بازگەیان داناوە و داواى ناسنامە لە هاوڵاتیان دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×