وەزیری‌ پلاندانان: کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان لەچارەسەرکردن نزیکە
  2024-06-30       559       
تائێستا به‌غدا موچه‌ی‌ مانگی‌ 5ی‌ پێشمەرگەو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی‌ خەرجنەکردووە

وەزیری‌ پلاندانانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان لەچارەسەرکردن نزیکە.

ئاوێنه‌: دارا رەشید، وەزیری‌ پلاندانانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان به‌میدیای‌ یه‌كێتی‌ رایگەیاندووه‌، کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان لەچارەسەرکردن نزیکەو "هیوادارین موچەی ئەوانیش دابەشبکرێت".

وتیشی‌، رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بەشێوەیەکە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی‌ سەرجەم هێزە سەربازییەکان بەلیستی‌ ناو دەنێرێت، بەڵام لیستی‌ هێزە ئەمنییەکان بەکۆد دەنێرێت و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی وردبینی‌ بۆ لیستەکان دەکات.

بڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتودا حكومه‌تی‌ عێراق موچه‌ی‌ مانگی‌ 6ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات، به‌ڵام تائێستا به‌غدا موچه‌ی‌ مانگی‌ 5ی‌ پێشمەرگەو دامەزراوە ئەمنییەکانی خەرجنەکردووە.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×