کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە
  2024-06-30       123       

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچە خۆڵ دەبارێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچە خۆڵ دەبارێت و هەروەها، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٥ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٧ پلە دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×