"لەسەر سکاڵای قایمقامی هەڵەبجە، گه‌نجێك بەهۆی نوسینی کۆمێنته‌وه‌ زیندانیكراوه‌"
  2024-06-29       319       


لەسەر سکاڵای قایمقامی هەڵەبجەو  بەهۆی نوسینی کۆمێنتێک لەپەیجێکی تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فەیسبوک، لە ڕۆژی چوار شەممەوە زیندانیی كراوه‌. سه‌نته‌ری‌ میترۆش ده‌ڵێت، "زیندانیکردن لەسەر کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە."

ئاوێنه‌: سەنتەری میترۆ له‌لێدوانی رۆژنامەوانیدا نیگەرانی و بێزاری خۆی لەزیندانیکردنی گەنجێک لەشاری هەڵەبجەی شەهید دەردەبڕێت "بەهۆی نوسینی کۆمێنتێک لەپەیجێکی فەیسبوک."

سەنتەری میترۆ ڕونیكردۆته‌وه‌، گەنجەکە ناوی بڕیار کەمال محەمەده‌و لەدایکبوی ساڵی‌ 1999یه‌و لەڕۆژی چوار شەممەوە لەسەر سکاڵای قایمقامییەتی قەزای هەڵەبجە گیراوەو داوای ئازادکردنیشی بەکەفیل لەدادگا لەلایەن کەسوکارییەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەنتەری میترۆ پێیوایە ئەم جۆرە لەتوندکردنی سزا لەسەر دەربڕین و گرتن لەرۆژانی کۆتایی دەوام ئاماژەنمایەکی خراپ و مەترسییە لەسەر ئازادی و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو گەنجەو داخستنی دۆسیەکەی دەکات، "چونکە زیندانیکردن لەسەر کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×