وه‌زیری شاره‌وانی: زیاتر له‌ 10 ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌هه‌ڵه‌بجه‌ خه‌رجده‌كرێت
  2024-06-29       185       


وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕه‌زامه‌ندیی درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر له‌ 10 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا كاروباره‌ كارگێڕییه‌كانی ته‌واو ده‌بن و ڕیزبه‌ندی بۆ پرۆژه‌كان داده‌نرێت‌.

ئاوێنه‌: په‌ڕه‌ی‌ ڕه‌سمی‌ وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك له‌زاری‌ ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندیی درا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی زیاتر له‌ 10 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا كاروباره‌ كارگێڕییه‌كانی ته‌واو ده‌بن و ڕیزبه‌ندی بۆ پرۆژه‌كان داده‌نرێت‌.

وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به‌ته‌رخانكردنی ئه‌و 10 ملیار دیناره‌، ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ دو گوژمه‌یه‌، بڕی 6 ملیارو 660 ملیۆن دینار‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاره‌و بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر دراوه‌. هه‌روه‌ها گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌بڕی زیاتر له‌ 3 ملیارو 392 ملیۆن دیناره‌و‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌و به‌قۆناغ ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه‌ بۆ پرۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌. 

بڕیارە سبه‌ی‌ یەکشەممەش مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە سەردانی هەڵەبجە بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×