هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بە بڕی ملیارێک دۆلار هاوکاریی پێشمەرگەمان کردوە
  2024-06-28       496       

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعس رایگەیاند، لە دوای واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە ساڵی 2016 تاوەکو ئێستا بە بڕی یەک ملیار دۆلار هاوکاریی دارایی و لۆجێستییان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە کردوە.

ئاوێنە: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2016 یاداشتنامەیەکی لێتێگەیشتن بۆ ماوەی 10 ساڵ واژۆکرا، تاوەکو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاری پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە بکات.

لە راگەیەنراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ساتەوە بە بڕی یەک ملیار دۆلار لە هاوکاری دارایی لۆجێستی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە کار لەسەر رێکخستنەوەی پەیکەری دامەزراوەکە و یەکخستنەوەی هێزەکانی دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×