"داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە"
  2024-06-28       203       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 22ی 6 تا 28ی 6ی 2024، زیاتر لە 16 ملیار دینارە كە 91%ی نەختینەیە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 22ی 6 تا 28ی 6ی 2024، 16 ملیار و 668 ملیۆن و 540 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 15 ملیارو 195 ملیۆن و 948 هەزار دیناری واتە 91%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 472 ملیۆن و 592 هەزار دیناری واتە 9%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×