رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد، دوای 250 رۆژ لە دەستگیركردنی، دادگایی دەكرێت
  2024-06-28       245       

بڕیارە دوسبەی یەكشەممە، یەكەم دادگاییكردنی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەدوای 250 رۆژ لە دەستگیركردنی دێت لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی، 248 ڕۆژە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنوس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی لە ئاژانسی ڕۆژنیوز، لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركراوە. بەپێی زانیارییەكان بڕیارە رۆژی یەكشەممە 30ی 6ی 2024، لەدوای 250 رۆژ لەدەستگیركردنی، یەكەم دادگاییكردنی ناوبراو لە دادگای دهۆك بەڕێوەبچێت.

سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەوانی بەشی عەرەبی ماڵپه‌ری‌ ڕۆژنیوزو دانیشتوی هەرێمی کوردستان، لەڕۆژی 25ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردو، کاتێک لەڕۆژئاواوە دەگەڕیتەوە هەرێمی کوردستان، لەسێمێلکای سەر سنور دیارنامێنێت، دوای تێپەڕبونی نزیکەی حەوت مانگ لەدیارنەمانی، لە رۆژی 22ی ئایاری ئەمساڵ رێگەدرا تیمێک لە پارێزەران و خێزانەکەی لە زیندان سەردانی سەردانی بكەن و چاویان پێی بكەوێت.

لەبارەی هۆكارو تۆمەتی دەستگیركردنی ئەو رۆژنامەنوسە، رۆژی 30ی 10ی 2023، ئاسایشی دهۆك رایگەیاند، ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامبون لە پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكە دەستگیركراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×