عه‌مید فه‌تاح خه‌فاجی لەجێی لیوا كاوە غەریب كرا به‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك
  2024-06-27       919       

لیوا كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك خانەنشین دەكرێت و لەجێگەكەی عه‌مید فه‌تاح خه‌فاجی دادەنرێت.

ئاوێنە: پێگەی كەركوك ناو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە زاری سەرچاوەیەكی پۆلیسەوە بڵاویكردەوە، ليوا كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای كەركوك خانەنشین دەكرێت و لە جێگاكەی عەمید فەتاح خەفاجی، یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیس دەسەڵاتەكانی بەڕێوەدەبات.

بەگوێرەی زانیارییەكان عەمید فەتاح خەفاجی بەشێوەیەكی كاتی ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات تاوەكو كەسێكی دیكە كاندید دەكرێت بۆ وەگرتنی پۆستەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×