هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: فڕۆكه‌خانەی سلێمانى‌ ته‌نها بۆ كاری مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت
  2024-06-26       428       

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، جگه‌ له‌ هێڵه‌كانی توركیا كه‌ ئێستا به ‌بڕیارێك ناهێڵدرێت گه‌شت بۆ سلێمانی ئه‌نجامده‌ن هه‌موو هێڵه‌كانی دیكه‌ گه‌شتیان بۆ سلێمانی هه‌یه‌ و تەنانەت ژماره‌ی گه‌شتیه‌كانیان زیادكردوه‌، دەشڵێت، ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یە ته‌نها بۆ كاری مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت و تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بوه‌ و نابێت.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى لەبارەى ڕاگرتنى گەشتەکانى دەوڵەتى تورک بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، جگه‌ له‌ هێڵه‌كانی توركیا كه‌ ئێستا به ‌بڕیارێك ناهێڵدرێت گه‌شت بۆ سلێمانی ئه‌نجامده‌ن هه‌موو هێڵه‌كانی دیكه‌ گه‌شتیان بۆ سلێمانی هه‌یه‌ و تەنانەت ژماره‌ی گه‌شتیه‌كانیان زیادكردوه.

دەشڵێت، ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یە ته‌نها بۆ كاری مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت و تێكه‌ڵی هیچ كارێكی سیاسی و سه‌ربازی نه‌بوه‌ و نابێت.

دەوڵەتى تورک لە ڕۆژى ٣ـی نیسانی ساڵى ڕابردوو گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگرت.

جێگەى ئاماژەیە، تا ئێستا  تورکیا پێنج جار ڕاگرتنى گەشتەکانى بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانى درێژکردووەتەوە، کە دواترینیان لە ڕۆژى ٨ى ئەم مانگە بوو کە تا ٧ى مانگى ١٢ى ئەمساڵ درێژى کردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×