ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی لەبارەى ئەنجامدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم کۆدەبێتەوە
  2024-06-26       216       

میدیاکانى یه‌كێتی بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی حزبەکەمان لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و تێیدا تاوتوێی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى كوردستان و چەند بابەتێكی دیكە دەكات.

لە هەواڵى میدیاکانى یه‌كێتی هاتووە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی حزبەکەمان لە دەباشان كۆدەبێتەوە و تێیدا چەند پرسێكی گرنگ سەبارەت بە دواپێشهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەکرێن.

دەشڵێن، پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى كوردستان یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە.

باس لەوەشکراوە، حزبەکەمان داوا دەكات هەرچی زووە وادەی هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دیاریبكرێت و پڕۆسەكە بەڕێوەبچێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×