لە دهۆك گەنجێك خوشكێكی خۆی دەسوتێنێت
  2024-06-25       237       

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، گەنجێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شارەكە لە خوشكەكەی خۆی داوەو پاشان ئاگریشی تێبەرداوە. خوشكەكەی دایكی سێ منداڵەو رێژەی سوتاوییەكەی لەسەدا 80یە. گەنجەكەش لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "لە تاوانێكی دڕندانەدا لە گەڕەكی ماڵتای سەنتەری شاری دهۆك، گەنجێك لە خۆشكەكەی خۆی داوەو پاشان ئاگریشی تێبەرداوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای گواستنەوەی ژنەكە بۆ نەخۆشخانە، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە كرد، تۆمەتبارەكە لە شوێنی روداوەكە هەڵاتبو، دوای چوار سەعات لەلایەن هێزەكانیانەوە لە ناحیەی چەمانكێ دەستگیركراوە.

پۆلیسی دهۆك وتوشیەتی، بەپێی زانیارییەكان رێژەی سوتانی ئەو ژنە كە دایكی سێ منداڵە، لەسەدا 80یەو لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدایەو لێكۆڵینەوە لە روداوەكەش بەردەوامە لەبارەی زانینی هۆكاری راستەقینەی تاوانەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×