ئاسایشی هەرێم: چەند قاچاخچییەك دەستگیركران كە پەیوەندییان بە كەیسی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی ئیتاڵیاوە هەبوە
  2024-06-25       287       

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی چەند قاچاخچییەکی بازرگانیکردنی بەمرۆڤەوە راگەیاندو دەڵێت، پەیوەندییان بەکەیسی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە هەبوە.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبوە لەناردنی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاخ بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە بوە هۆی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 64 هاوڵاتی، بەفەرمانی دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی 25/6/2024، چوار تۆمەتباری گەورە قاچاخچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە بەناوەکانی (ح. ح. ع.)، (ب. س. م.)، (م. ج. أ.)، (د. ع. س.) دەستگیربکەین."

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیایی داوە كە هەوڵ و بەدواداچونەکانیان بەردەوامن و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەر کەسێکیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم دەستگیردەکرێ و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×