بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی ڕاهێنان بە ١٢٠ هەزار كارمەند دەكرێت
  2024-06-21       221       

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، وەك ئامادەكاری بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق بەچەند قۆناغێكی ڕاهێنان بە ١٢٠ هەزار كارمەند دەكەین، لە قۆناغی یەكەمدا ٤٠ هەزار كارمەند ڕاهێنان دەكات.

ئاوێنە: عەبدول زەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی ئامادەكاریەكانیان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و  هەرێمی كوردستان، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

عەبدول زەهرا هنداوی ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی داهاتووەوە ڕاهێنان بۆ كارمەندەكانیان دەست پێدەكات، كە ژمارەیان ١٢٠كارمەند دەبێت، ڕاهێنانەكە بەچەند قۆناغێكی ئەنجام دەدرێت.

 دەشڵێت: قۆناغی یەكەم ٤٠ هەزار كارمەند ڕاهێنان دەكەن، ئەوانی تریش لە قۆناغی دیكەدا ڕاهێنان دەكەن تا دەگاتە ١٢٠ هەزار كەس و هەوویان ڕاهێنانیان پێدەكرێت، بۆ ئەوەی ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، ئەمانە بە شێوەیەكی سەرەكی بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێن .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كارمەندانە لەلایەن  ژمێریارەكان و مامۆستای تایبەتەوە ڕاهێنانەكانیان پێ دەوترێتەوە، فێری ئامار و سیستەم و زانیارییەكانی وەزارەتی پلاندانانیان دەكەن.

جێگەی ئاماژەیە، سەرژمێری ئەزموونی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ٣١ی ئایاری ئەمساڵ دەستیپێكرد و ڕۆژی ١٣ ئەم مانگە كۆتایی هات، هەروەها بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێری فەرمی ئەنجام بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×