ژمارەی ئەو حاجیانەی هەرێم كە لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 22 كەس
  2024-06-21       232       

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، تەرمی سێ حاجی دیكەی هەرێمی كوردستان لە سعودیە دۆزراونەتەوەو بەوەش ژمارەی ئەو حاجیانەی هەرێم كە لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 22 كەس.

ئاوێنە: کاروان ستونى، وتەبێژى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان، كەكێك لەمەوبەر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، تەرمى حاجییەکى دیکەى هەرێمى کوردستا لەشارى مەککەى سعودییە دۆزرایەوە، بەوەش ژمارەى ئەو حاجییانەى ئەمڕۆ هەینی تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە گەیشتە سێ حاجى.

کاروان ستونى وتیشى"کۆى ژمارەى ئەو حاجییانەى هەرێمى کوردستان، کە لە رێوڕەسمى حەجى ئەمساڵ گیانیانسپاردوە، گەیشتوەتە 22 حاجى، لەو ژمارەیە 21 حاجییان بەشێوازى ڤیزاى ساڵانە، گەشتیان بۆ سعودییە کردوە."

ناوی ئەو سێ حاجیەی ئەمڕۆ تەرمەكانیان دۆزرایەوە بەم شێوەیەیە: ئازاد حەسەن محەمەد دانیشتوی ئیدارەی سۆران، سافییە تاهیر محەمەد دانیشتوى بەردەڕەشى بچوک، خالیدە عەباس مەحمود، دانیشتوى کفری.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×