لە رۆژانی جەژندا 15 هەزار كەس لە دەروازەی باشماخەوە چونەتە ئێران
  2024-06-21       140       

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 15 هەزار کەس لە دەروازەکەیانەوە چونەتە ئێران و پێنج هەزار كەسیش لە ئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: مەریوان کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەمڕۆ هەینی، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەیان بەردەوام بوە و 20 هەزار کەس هاتوچۆیان کردوە.

وتیشی، لەو 20 هەزار کەسە، پێنج هەزار کەسیان لە وڵاتی ئێرانەوە لە دەروازەکەی ئێمەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و 15 هەزار کەسەکەی دیکە چونەتە ئەو وڵاتە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×