ئاماری روداوەكانی بەرگری شارستانی هەرێم لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا
  2024-06-21       146       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم ئاماری روداوەكانی چوار رۆژی جەژنی قوربانی بڵاوكردەوەو دەڵێت، 404 روداوی ئاگركەوتنەوەو حەوت حاڵەتی خنكان لە ئاودا تۆماركراون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار رۆژی جەژنی قوربان لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دانرابو بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، پلانەکان وەک خۆیان بەسەرکەوتویی و بەبێ گرفت جێبەجێکران. 

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 404 روداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراون کە بەتەنیا (348) روداویان ئاگری پوش و پەڵاش بون کە زیانی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندوە.

هەربەپێی ئامارەكە، لەو چوار رۆژەدا (7) حاڵەتی خنکان لە ئاودا تۆماركراون بەم شێوەیە: (2) کەس لە پارێزگای سلێمانی، (2) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، (1) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (2) کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و هەروەها (5) کەسیش لە خنکان رزگار کراون.

هەروەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەماوەی رۆژانی جەژندا 1 حاڵەتی هەڵدێران لە شاخ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رویداوە و بەرگری شارستانی وتویەتی"بەداخەوە گیانی لەدەست داوە تا ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سۆرانەو خاوەنی دیار نییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×