بافڵ تاڵەبانی لەبارەی نوقمبونی بەلەمەكەی كۆچبەران: ئەم روداوە مایەی بەخۆداچونەوەیە
  2024-06-20       267       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی نزیك ئیتاڵیا دەڵێت، ئەم روداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچونەوەو راچڵەكینی گەورەن.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامێكی هاوخەمی بۆ " گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنوری ئیتاڵیا" بڵاوكردەوەو وتی"خەمێكی گەورەیە و لە دڵەوەنیگەرانین."

سەرۆكی یەكێتی جەختی كردۆتەوە كە "چەندبارەبونەوەی ئەم روداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچونەوەو راچڵەكینێكی گەورەن تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەین، لەژێر سایەی حوكمڕانییەكی تەندروستدا ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكەكەمان دابین بكەین و چیتر گەنجەكانمان كە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن نائومێد نەكرێن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×