رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كورد ره‌نج پشده‌ری له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیتاڵیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له په‌یامێكیشدا ده‌ڵێت، ئەخلاقی رۆژنامەنوسی ئەوە نیە زۆرترین بینەرت هەبێت.
ره‌نج پشده‌ری، ده‌ڵێت، "ئەخلاقی رۆژنامەنوسی ئەوە نیە زۆرترین بینەرت هەبێت، بەڵکو زۆرترین زانیاری بگوازیتەوە بۆ کەسوکاری قوربانیەکان".
پشده‌ری له فه‌یسبوكی خۆی نووسیویه‌تی، "تەنها لەبەر ئەوەی تەنها چاوەکان لەسەر ئێمەن لە ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئیتالیا دەسبتەسه‌کراوم، چونکە شکاتیان لێکردووم لەسەرکارەکانم".
ره‌نج پشده‌ری، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی كورد له ئیتاڵیا، یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران ده‌كات و زۆرترین لایف و ڤیدیۆ و پۆستی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
شه‌وی رابردوو فه‌مانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی یه‌خته نقوومبووه‌كه‌ی ئیتاڵیا بڵاوكرده‌وه و وتی، "ئەمڕۆ چوارشەممە حکومەتی هەرێم تیمێکی رەوانەی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بەدامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکەن".
باسی له‌وه‌شكردبوو، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین زانیاری و ئاکامەکان دەربارەی ئەم رووداوە تەنها لە لایەنی فەرمی وەربگرن".
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا زانیاری ورد له‌سه‌ر گیان له ده‌ستدان و بێسه‌روشوێن بوونی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه نییه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا یه‌خته‌كه‌یان نقوومبوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێدوان و بڵاوكراوه‌كانی پێشتری رۆژنامه‌نووس ره‌نج پشده‌ری، 70 كه‌س له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌دا بوون، ته‌نها توانراوه 10 كه‌سیان رزگار بكرێن، كه 35 یان كوردن و به‌شێكیان خه‌ڵكی قه‌زای پشده‌رن.