پلەی گەرما لەم ناوچەیەی هەرێم نزیکدەبێتەوە لە 50 پلە
  2024-06-20       203       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبنەوە، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".

باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 45 
سلێمانی : 41 
دهۆک : 44
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 45
زاخۆ : 45
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 48

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×