ئەمڕۆ کۆتا رۆژی قەدەغەی راوەماسییە
  2024-06-20       102       

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاشکرایکرد، سبەی راوی ماسی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام چەند رێگایەک هەیە کە هەمیشە لە راوەماسیدا قەدە‌غەن.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆتا رۆژی قەدەغەی راوەماسییە و سبەی هەینی، راوی ماسی ئاسایی دەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد:" هاوکات داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، لەکاتی راوی ماسی پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن و خۆیان لە راوکردن بە تۆڕی کون بچووک، کارەبا، تەقەمەنی، ماددەی کیمیایی و بە کۆمەڵ و کوشتنی ماسی بە دوور بگرن، چونکە لە هەمووکاتێک ئەو رێگایانە بۆ راوکردنی ماسی قەدەغەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×