هەسەدە رودانی تەقینەوە لە پێگەیەكی هێزەكانیان لە حەسەكە رەتدەكاتەوە
  2024-06-19       190       

هەسەدە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لە رودانی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە پێگە سەربازییەكانی هێزەكانیان لە شارۆچكەی شەدادی لە سنوری حەسەكە دەكەن.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەو هەواڵانە راست نین كە لەلایەن هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاوكراونەتەوەو باس لە رودانی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە خاڵە سەربازییەكانمان دەكەن لە شارۆچكەی شەدادی."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەشێك لە میدیاكان و پێگەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، گرتەیەكی ڤیدیۆیی تەقینەوەیەكیان بڵاوكردەوەو بانگەشەی ئەوەیان كردبو كە لە یەێك لە پێگەكانی هەسەدە لە سنوری حەسەكە رویداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×