ئه‌فسه‌رێك له هاتوچۆی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی نوێترین سزای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بۆ ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان باس ده‌كات و ده‌ڵێت، به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێن.
ئاوێنە: نەوشیروان حەمەئەمین، ئه‌فسه‌ر له هاتوچۆی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به رادیۆی ترافیك ئێف ئێم-ی راگه‌یاند، هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بێ سه‌ره‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.
باسی له‌وه‌شكرد، جگه له سزای یه‌ك ملیۆن دینار، دەبێت سزای سەرجەم سەرپێچییەکانیشی بدات.
ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان زیاتر ئه‌و جۆرانە ده‌گرێته‌وه به (مه‌لیكه‌و شاینه) ناسراون، هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا نییه كه خاوه‌ندارێتی خاوه‌نه‌كه‌ی بكات و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ تۆمار كرابێت.