واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێگه‌ی وشكانی و ئاسمانی راگه‌یه‌ندرا
  2024-06-19       186       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێگه‌ی وشكانی و رۆژی 24ی مانگ لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەڕێدەکەون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، یەکەمین کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی وشكان له‌ 22ی ئه‌م مانگكه‌ و یه‌كه‌مین كاروانیش به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی لە رۆژی 24ی مانگ لە رێگەی هەردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوایین کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌ لە رێگەی هەردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، داوا لە کەسوکاری حاجیان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان، چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەکان دروست نەبێت و هاوکاری دەزگاکان پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن تا حاجیان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×