رێژنە سەردار
٣٥ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌٩ی ئەیلولی ١٩٨٤دا، دڵی مرۆڤێكی گه‌وره‌ی كورد له‌ئاواره‌یی‌و غوربه‌تی تاراوگه‌دا له‌لێدان كه‌وت، کە "یه‌لماز گۆنای" سینەماکاری ناودار بو، ئەو لەرۆژە سەخت‌و تاریکەکانی دو دەیەی حەفتاکان‌و هەشتاکانی سەدەی رابردودا، له‌ڕێگای فیلمه جوان‌و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی "رێگا‌و مێگه‌ل‌و هیواو دیوار"ه‌وه سه‌رنجی هه‌موو دنیای به‌لای ئازاره‌كانی كورددا راكێش كرد.
گۆنای له‌نیسانی 1937دا له‌باوه‌شی خێزانێكی هه‌ژاری گوندنشینی ئه‌ده‌نه چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیشیه‌وه تا سه‌ر ئێسك هه‌ستی به دوو چه‌وساندنه‌وه‌ی كوشنده كرد: "چه‌وسانه‌وه‌ی كوردبوون"و "چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی".
ئه‌و هه‌رزوو هه‌ستی به‌وه كرد كه كوردن‌و له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و هه‌رزوو هه‌ستی به‌و جیاوازییه چینایه‌تییه پڕ له‌ئێش‌و ئازاره‌ش كرد كه خێزانه‌كه‌یانی تیا ده‌ژیا، یه‌لماز گۆنای ده‌ڵێت "چه‌ند ئازارێكی به‌ئێش بوو كه به‌منداڵی دایكم ده‌دی به‌هاوینان رۆژ تا ئێواره خه‌ریكی په‌مو رنین‌و زستانیش خه‌ریكی كاره‌كه‌ریی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوو".
گۆنای هه‌ر له‌نۆ ساڵییه‌وه له‌پاڵ به‌رده‌وامبوونی له‌سه‌ر خوێندن، له تاو هه‌ژاری ده‌ستده‌داته كرێكاری‌و حه‌ماڵی‌و قه‌سابی‌و رۆژنامه‌فرۆشی.. دواتریش كه به‌مه‌به‌ستی خوێندن له‌كۆلیژی ئابوری رووده‌كاته ئه‌سته‌نبوڵ، به‌یه‌كێك له‌ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كانی تورك "عاتف یه‌لماز" ئاشنا ده‌بێت‌و تێكه‌ڵ به‌كاری هونه‌ریی سینه‌ما‌و ئه‌كته‌ری‌و سیناریۆنوسین‌و ده‌رهێنان ده‌بێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌هه‌موو فیلمه‌كانیدا گوزارشت له‌و تراژیدیا‌و واقیعه دۆزه‌خییه ده‌كات كه كوردی تێخزێنراوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ساڵی 1961دا ده‌خرێته زیندانه‌وه‌و ناتوانێ خوێندنی زانكۆ ته‌واو بكات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌وپه‌ڕی رقوقینه‌وه له‌م هونه‌رمه‌نده داهێنه‌رو بزێوو سه‌ركه‌شه ده‌ڕوانن، كه وه‌ك دیارترین هونه‌رمه‌ندی كورد چه‌ندین خه‌ڵاتی فستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك كان‌و گرین ویل‌و فینسیا‌و به‌رلین‌و لۆكارنۆی پێبه‌خشرا.
دادگاكانی ئه‌و وڵاته چه‌ند جارێك حوكمی زیندانیكردنی ده‌ده‌ن به‌سه‌ردا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی توركیاشی به‌جێهێشتبو، كه كۆی حوكمه‌كان پێكه‌وه ده‌گاته زیاتر له100 ساڵ.
گۆنای 14 ساڵی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی له‌ژووری زینداندا به‌سه‌رده‌بات، تا سه‌ره‌نجام له1981دا له‌زیندانه تاریكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ره‌و یۆنان هه‌ڵات، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سویسرا كه له‌وێنده‌ریشدا مافی په‌نابه‌ری پێنه‌به‌خشرا، به‌ناچار روویكرده فه‌ره‌نسا.
خه‌ونی گه‌وره‌ی یه‌لماز "كوردستانێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ" بوو، به‌ڵام به‌ر له‌به‌دیهاتنی، قه‌ده‌ری مه‌رگێكی ناوه‌خت ده‌ستی گرت‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا بردی، ئه‌و له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت.