دوای نۆ رۆژ مانەوە لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی، كه‌مێك پێش ئێستا رۆژنامەنووس و بێژەری ده‌زگای تیوار شاکار ستار بەکەفالەت ئازادکرا.
كاروان ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راگه‌یاند: له رێگه‌ی خۆمان و پارێزه‌ره‌كانمانه‌وه له رۆژی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس شاكار ستار، له‌سه‌ر خه‌ت بووین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی ده‌كرێت بتوانین به كه‌فاله‌تیش بێت ئازادی بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد: "له‌و راپۆرته‌ی كه ئاماده‌مان كردبوو بۆ دادوه‌ر، ئێمه شاكار ستارمان وه‌ك بێژه‌ر له‌قه‌ڵه‌مداوه نه‌ك رۆژنامه‌نووس و ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه، وتوومانه ئه‌گه‌ر چه‌واشه‌كارییه‌كیش هه‌بووبێت له راپۆرته‌كه‌دا له‌سه‌ر شاكار نه‌كه‌وێت، ئه‌م ته‌نها خوێندویه‌تیه‌وه".
كاروان ئه‌نوه‌ر، ئاشكراشیكرد، "ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم سكاڵای له‌سه‌ر كه‌سی شاكار نه‌بووه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ده‌زگاكه بووه، ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به كه‌فاله‌ت ئازادی بكه‌ين و بێنێرينه‌وه بۆ ناوماڵ و منداڵی خۆی".