2019-08-29   2165     
کتێبی چین زلهێزی نوێی جیهان" لەلایەن ئەردەڵان عەبدوڵڵاوە نووسراوە، ئەم کتێبە باسی لایەنی جوگرافی، مێژوو، سیاسەت، ئابووریی، کۆمەڵایەتی، تەکنەلۆژی چین دەکات. هەروەها باسی خاڵە لاواز و بەهێزەکانی چین دەکات، جگە لەوەش نووسەر تیشكی خۆستۆتە سەر پەیوەندی نێوان گەلی کورد و چین، هەروەها کۆمەڵێک وتار و دوو گەشتنامەی نووسەر بۆ وڵاتی چین لە خۆدەگرێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاوێنە ئەردەڵان عەبدوڵڵا رایگەیاند: ئەم کتێبە ساڵی 2009 بۆیەکەمجار چاپمکرد، بەڵام ئەم چاپە نوێیە دووبارە چاوپیاخشاندنێکی نوێم بۆ رەوشی نوێی چین کردووە لەم دە ساڵەی پێشوودا بەتایبەتی لە رووی ئابووریی و سیاسی و تەکەنەلۆژییەوە، کۆمەڵێک داتا و ئاماری نویێ تێدایە. جگە لەوەش دوو گەشتنامەی خۆم بۆ وڵاتی چین، کە لە ساڵی 2015 و 2019 دا کردوومە، لەم چاپە نوێیەدا بڵاومکردۆتەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم کتێبە هەژدەهەمین کتێبی نووسەرە، ئەم کتێبەش لە لایەن کتێبخانەی رەهەندەوە چاپ کراوە.