کاتێک بەغداد دەستور دەکاتە ئامرازی سیاسی،  فیدڕالیزم لەنێوان دروشم و کرداردا

زانا توفیق بەگ
  2026-11-26   

دەستور لە ھەر وڵاتێکی دیموکراتیکدا، بنەمای ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکانەکانە، بەدیاریکردنی سنووری بەرپرسیارێتی،و پاراستنی مافەکانی ھاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە دەستدرێژیی دەسەڵات. بەڵام کاتێک دەستور لە جێی ئەوەی ببێتە پەیمانێکی نیشتمانی و سەرچاوەی دادپەروەری،نەک بکرێتە ئامرازێک بۆ فشار،و ھەژموونگەرایی و بەرتەسککردنەوەی مافی لایەنێک بەسەر لایەنێکی تردا، کێشەکە تەنھا کێشەی سیاسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی قووڵی یاسایی و نیشتمانییە ، چونکە بەردەوام دەسەڵاتی حکومەتی عیراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ٥٢ مادەی یاسای لە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان پێشلکردوە بەبیانووی ئەوەی ھەرێم پابەندی بڕیارەکانی حکومەتی عیراقی نابێت.
پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای دەستورێک دامەزراوە کە فیدراڵیزمە، بەپێ مادەکانی (١،٤.١١٥،١١٦،١١٧،١١٨،١١٩،..ھتد) ھاوبەشیی سیاسی و مافە دەستورییەکانی ھەرێم بە ڕوونی لەم مادانەدا باس کراوە، بەڵام ئەوەی لە کرداردا دەبینرێت، زۆرجار جیاوازە لەوەی لە دەقە دەستورییەکاندا ھاتووە جیاوازییەک کە بووەتە ھۆی درێژبوونەوەی ناکۆکییەکان و لاوازبوونی ڕایەڵەی پەیوەندیەکانە لە نێوان بەغدا و ھەرێم نەمانی متمانەلە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەغداد.
کێشە لەو شوێنەدا دەست پێدەکات کە دەستور لە بەغدا بە شێوەیەکی ھەڵبژێردراو و بەپێی بەرژەوەندیی سیاسی تەفسیر دەکرێت، لە کاتێکدا ماددە دەستورییەکان دەبێت بە بنەمای یاسایی و بە دوور لە فشار و پێشگریمانەی سیاسی جێبەجێ بکرێن. ئەگەر ماددەیەکی دەستور بۆ لایەنێک پابەندییەکی یاسایی بێت، نابێت بۆ لایەنێکی تر ببێتە بابەتێکی مەزھەبی یان ڕەگەزپەرستی وەیان بەرژەوەندیی تاکەکەسی یان حزبی.
دەستور وەک ئامرازی فشار؟
یەکێک لە مەترسییە گەورەکان ئەوەیە کە بابەتە دەستورییەکان، بە تایبەتی ئەوبابەتانەی کەپەیوەستن بە بودجە، مووچە، نەوت، دەسەڵاتی ھەرێم و پەیوەندییە فیدراڵییەکان، لە ئێستادا ئامرازێکە بۆ فشارکردن لەسەر ھەرێم، ئەگەر مافێک بە دەستور مسۆگەر کراوە، ئەوا جێبەجێکردنی نابێت بە ھەڵوێستی سیاسی، ڕەزامەندی حزبی یان بە ھەڵکشانی ناکۆکییەکانەوە  ببەسترێتەوە. ئەوەی مافە دەستورییەکان بە بڕیارە سیاسییەکانەوە گرێ بدات ئەوا ھەڵەیەکی کوشندە دەکات. چونکە جێبەجێکردنی روحی دەستوری لە پراکتیکدا بۆ چارەسەر نەک بۆ فشار،واتا  لە ئێستادا عێراق  دەستور لە ئاستی بەرزترین یاسا دادەبەزێت و دەیکاتە کەرەستەی نایەکسانی ڕق لە نێوان پێکھاتەکانی کۆمەڵگای عیراقیدا. ئەمەش لە بنەڕەتدا لەگەڵ بیرۆکەی فیدراڵیزم ناگونجێت، چونکە فیدراڵیزم بۆ دابەشکردنی دەسەڵات و پاراستنی ھاوبەشییە، نە بۆ ئەوەی لایەنێک بتوانێت بەھۆی زۆرینەی سیاسی یان دەسەڵاتی ناوەندی، لایەنێکی تر بخاتە ژێر فشارەوە.بە مانایەکی تردەستور بۆ ئەوە دانەنراوە کە لە کاتی ئارامی جێبەجێ بکرێت و لە کاتی ناکۆکی ببێتە کاغەزێکی بێ نرخ. دەستور ئەو پەیمانەیە کە لە کاتی ناکۆکیەکاندا، پێویستە بەھێزتر بپارێزرێت بکرێتە دەرەوازیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، چونکە لەم دۆخەی ئێستادا کە ناکۆکی قوڵ ھەیە لە نێوان ھەرێم و بەغداد وەلێکەوتە خراپەکانی تەنھابۆ  ھەرێمی کوردستان نیە ، بەڵکو مەترسیەکی گەورەیە لەسەرپێشلکردنی بنەما یاسایەکانی سیستەمی فیدراڵیزم لەناو دەستوری عیراقیدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: زه‌یدی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كردوه‌ به‌ مه‌رج بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بوجه‌دا
میدیاکارێکی عێراقی: فالح فەیاز پێشوەختە بڕیارەکانی زەیدی رادەستی بارزانی کردووە
​ڕاپۆرتێکی «مەدا»: دوای جموجۆڵەکانی جورف سەخر، هەرێمی کوردستان لە بەردەم گوشاری نوێ و دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدایە
یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كسان نییه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
زەیدی تاوتوێی جووڵاندنی سوپا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیاری وەرگرتنەوەی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان دەدات
مه‌سعود بارزانی: هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێك ناكات كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور بێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بەکارهێنانی زمانی سەربازی و هەڕەشە لە دژی قەوارەی هەرێم ڕەتدەکەینەوە
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەهێزی باران‌و بەفربارین دەگرێتەوە
حکومەتی عێراق سەرۆکی دەروازە سنوورییەکان دەگۆڕێت
روسیا: نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەشەڕی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×