بەغدا لەمێژە دەستی پێکردووە و ناشوەستێت

غازی حەسەن
  2026-11-26   

سەرەتا لە سزا و ئابلوقەی ئابوری

دواتر لە بەکارهێنانی هەندێک و شەری دەروونی و بچوککردنەوەی هەرێم

ئینجا سیاسەتی خۆسەپاندن و بەکارهێنانی دادگای فیدرالی کە لەوەتای دامەزراوە تەنیا بریار دژی هەرێمی کوردستان دەردەکات:

 

بەکارهێنانی تابووری پێنجەم

سوودوەرگرتن لە لێکدووری پارتی و یەکێتی و بەکارهێنانی هەندک لایەن بەناوی پەرلەمانتار بۆ دژایەتی هەرێم و ناشیرنکردنی دەسەڵات و قەوارەی هەرێم.

ئەوەی هەنووکە بەغدا دەیکات لە شێوازی خوێندنەوەی بەیاننامەکە لەلایەن بەرپرسێکی فەرمی سەربازی و نێوەرۆکی بەیاننامەکە بریاری جەنگە دژی هەرێم و گریمانەی ئەوەش دەکرێت لێرە نەوەستێت.

ڕاستە هەندێک بژاڤی درۆزنانە لە دژی گەندەڵی لە نێو عەرەبان دەستپێکردووە و گوایە دەیانەوێت چەکی گروپە تیرۆریستییەکان ڕادەستی حکوومەت بکەن لەکرەوەدا ئەمانە تەنیا تەمسیلین بۆ خافڵاندنی ئەمەریکا و هەروها زەمینە خۆشکردن بۆ شەرعیەتدان بۆ هێرشکردنە سەر دەسەڵات و قەوارەی هەرێمی کوردستان.

کورد لەگەڵ عەرەب لە بەغدا ناتوانێت هاوسەنگ و یەکسان و رێزلێگیراو بێت دەسەڵاتی هەنووکە کەلە پێناو دروستکردنی فاشیزمێکی نوێی تاکڕەوی خۆسەپێن بە سود وەرگرتن لە بێدەنگی ئەمەریکا و بەرنامەی تۆم باراک هەنگاو دەنێت تاکە بەرنامەی نەهێشتنی هەرێمە بەناوی نەهێشتنی دەوڵەت لە ناو دەوڵەت.

دەیانەوێت سیاسەتی نەهێشتنی قەوارەی سیاسی و دواتریش ناسنامەی کوردی وەکو ئەوەی لە سوریا کردیان ئەنجام بدەن، کە تورکیا و پەکەکە خاوەنداریەتی بە سەرپەرشتی تۆم باراک دەکەن.

کارەسات لەوەیە نوێنەرێکی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت منیش قازی بوومایە هەمان هەنگاو و بریارم دژی هەرێم دەنا.

بۆیە دەڵێم پێویستە پێش ئەوەی داوای حیکمەت و عەقڵ لە بەغدا بکەین، خۆمان لە کوردستان ئەم سیاسەتە بکەینە ئەمری واقیع و بە یەکریزی و یەکگوتاری هەنگاو بنێین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: زه‌یدی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كردوه‌ به‌ مه‌رج بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بوجه‌دا
میدیاکارێکی عێراقی: فالح فەیاز پێشوەختە بڕیارەکانی زەیدی رادەستی بارزانی کردووە
​ڕاپۆرتێکی «مەدا»: دوای جموجۆڵەکانی جورف سەخر، هەرێمی کوردستان لە بەردەم گوشاری نوێ و دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدایە
یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كسان نییه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
زەیدی تاوتوێی جووڵاندنی سوپا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیاری وەرگرتنەوەی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان دەدات
مه‌سعود بارزانی: هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێك ناكات كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور بێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بەکارهێنانی زمانی سەربازی و هەڕەشە لە دژی قەوارەی هەرێم ڕەتدەکەینەوە
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەهێزی باران‌و بەفربارین دەگرێتەوە
حکومەتی عێراق سەرۆکی دەروازە سنوورییەکان دەگۆڕێت
روسیا: نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەشەڕی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×