2019-12-17   1624     
ناوی ژمارەیهک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشکهش به سەرۆک کۆماری عێراق دەکرێت.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیهکی سیاسی گواستەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ناوی ژمارەیهک کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەست گەیشتووە و بڕیاریشە یەکێکیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ راسپێرێت.
ئاشکراشی کردووە کە لەناو ئەو کاندیدانەی کە ناوەکانیان بەدەست سەرۆک کۆمار گەیشتوون، محەمەد شیاع سودانی، ئەسعەد عیدانی و مستەفا کازمی هەن، هەروەها ناوی دادوەر رائد جوحیش لەلایەن خۆپیشاندەراونەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ئاراستەی سەرۆک کۆمار کراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتر دوای راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، پرسی دیاری کردنی کوتلەی گەورەی پەرلەمانی کۆتایی هاتووە.
ئاشکراشی کرد، ''عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بە سەرۆک کۆماری راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە دواین رۆژی دەبێت لە ئەرکەکەیدا''.