کەشناسیی عێراق: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
  2026-11-17     

دەستەی کەشناسیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە وردەکاریی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی وڵاتی ڕایگەیاند و پێشبینیی بارینی نمەباران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکرێت.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، سبەی چوارشەممە لە ناوچەکانی باکوور و باشوور ئاسمان هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و لە ڕۆژدا ئەگەری تاوەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچەی باکوور هەیە.

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

دەستەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی چوارشەممەی لە پارێزگاکان بەم شێوەیە دیاریکردووە: دهۆک و سلێمانی 18، هەولێر و نەینەوا 19، کەرکووک 21، سەڵاحەدین و ئەنبار 25، بەغدا و دیالە 26، بابل، کەربەلا، نەجەف و میسان 27، واست و دیوانییە 28، موسەننا، زیقار و بەسرە 29 پلەی سیلیزی.

تاوەباران دەبارێت

بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، ئاسمان لە باکوور و ناوەڕاست نیمچەهەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوەبارانی سووک لە ناوچەی باکوور بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لە باشووریش ساماڵ و کەمێک هەوراوی دەبێت؛ پلەکانی گەرما لە باکوور و باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە و لە ناوەڕاست وەک خۆیان دەمێننەوە.

هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز سبەی چوارشەممە 18/11/2026 ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لە نێوان کاتەکانی بەیانی بۆ ئێوارە ئەگەری بارینی بارانێکی مامناوەند و پچڕ پچرڕ ئەبێت بەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سۆران ، لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری نمە باران ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمرۆ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە

زۆرترین بینراو
لە سلێمانی دەست بەسەر کێڵگەیەکی برنجدا گیرا
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: میوانداری وه‌فدێكی سلێمانیمان كرد كه‌ پێكهاتبون له‌ نزار ئامێدی، بافڵ تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید
حکومەتی عێراق: مۆڵەت دراوە کەتیبەکانی حزبوڵڵا جورف سەخر چۆڵ بکەن و ئەگەری هەیە سوپا بچێتە هەرێمی کوردستان
عێراق بڕیاریدا به‌ راگرتنی ته‌له‌گرام و هه‌رێم ده‌ڵێت: هیچ نوسراوێكی ره‌سمیمان پێنه‌گه‌یشتوه‌
نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ: عەلی باپیر ڕەتینەکردوەتەوە پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید بکات
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
رۆیته‌رز: بۆرییه‌كه‌ی جورف سه‌خر كون كراوه‌و له‌ 2021ه‌وه‌ به‌ به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار نه‌وتی لێبراوه‌
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ ترسی عێراق، باری قاچاخ و تانكه‌ریان راگرت
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×