سەركردەیەكی حزبوڵڵا: کشانەوەمان خەونە و نایەتە دی، ئەگەر بەخوێنیشمان بێت
  2026-11-17     

سەرکردەیەک لە کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە جروف لسخر ئاماژە بەوەدەکات کە پلانەکەی حکومەتی ناوەند بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچەیەیە، بەڵام دەشڵێت "ئەگەر بە خوێن و لاشەش بێت، گروپەکەمان لە جروف لسخر ناکشێنەوە".


ئاوێنە: ئەبو تالیب سەعیدی، سەرکردە لە کەتائبی حزبوڵڵای عێراقی بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی وت "سەرەڕای ئەو مۆڵەتەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران دیاریکردووە بۆمان تا بكشێینەوە، دەتوانم بە دڵنیایی و بە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەوە بڵێم، ئەو خەونەی دەبینن بەوەی کەتایب لە جورف لسەخر بکشێتەوە هەرگیز نایەتە دی، تەنانەت ئەگەر لەسەر لاشە و خوێن و برینەکانیشمان بێت".

هەروەها وتیشی "لە مێژووی کارکردنی کەتائبداهیچ پێکدادانێکی ئاستبەرزمان لەگەڵ حکومەت یان دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق نەبووە و هەردوو لایەنیشیان زۆر پابەندن بەوەی خوێن نەڕژێت". جەختیشکردەوە، ئەم گرووپە نزیک لە ئێرانە، لە قەڵای سەرەکیی خۆی لە جورف لسخرەوە ناکشێتەوە؛ هەرچەندە عەلی زەیدی".

سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند "مۆڵەتی کشانەوەکە ڕۆژی هەینی کۆتایی دێت، هەرچەندە حکومەت بە فەرمی ماوەی مۆڵەتەکەی ئاشکرا نەکردووە".
 

زۆرترین بینراو
لە سلێمانی دەست بەسەر کێڵگەیەکی برنجدا گیرا
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: میوانداری وه‌فدێكی سلێمانیمان كرد كه‌ پێكهاتبون له‌ نزار ئامێدی، بافڵ تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید
حکومەتی عێراق: مۆڵەت دراوە کەتیبەکانی حزبوڵڵا جورف سەخر چۆڵ بکەن و ئەگەری هەیە سوپا بچێتە هەرێمی کوردستان
عێراق بڕیاریدا به‌ راگرتنی ته‌له‌گرام و هه‌رێم ده‌ڵێت: هیچ نوسراوێكی ره‌سمیمان پێنه‌گه‌یشتوه‌
نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵ: عەلی باپیر ڕەتینەکردوەتەوە پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید بکات
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
رۆیته‌رز: بۆرییه‌كه‌ی جورف سه‌خر كون كراوه‌و له‌ 2021ه‌وه‌ به‌ به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار نه‌وتی لێبراوه‌
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌ ترسی عێراق، باری قاچاخ و تانكه‌ریان راگرت
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×