پۆلیسی ژینگەی سۆران: بەهۆی بڕینەوەی داری تەڕەوە ٢٧ تۆمەتبار دراونەتە دادگا
  2026-11-03     

هاوکات لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و نزیکبوونەوەی وەرزی زستان لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، دیاردەی بڕینەوەی دارە سروشتییەکان بە مەبەستی دابینکردنی سووتەمەنی و گەرمکەرەوە دووبارە سەریهەڵداوەتەوە. بەگوێرەی زانیارییە مەیدانییەکان، لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی نایاسایی سەدان داری تەڕ و بەتەمەنی سروشتی لەو سنوورانە بڕاونەتەوە.

ئاوێنە:  ​سەبارەت بە هۆکارەکانی پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە سروشتی شاخاویی دەڤەرەکە و زوو ساردبوونی کەشوهەوا لە سەرەتای وەرزی پایزەوە، خواستی لەسەر سووتەمەنی زیاد کردووە. دواکەوتنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و بەرزبوونەوەی نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا بۆ سەرووی ٣٠٠ هەزار دینار، وەک هۆکاری سەرەکی دەستنیشان دەکرێن کە وای کردووە بەشێک لە هاووڵاتییان وەک جێگرەوەیەک پەنا بۆ بڕینەوەی دارە سروشتییەکان ببەن.

​لە بەرامبەر زیادبوونی ئەو سەرپێچییە ژینگەییانەدا، هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران هەڵمەتێکی مەیدانییان بۆ رێگریکردن لە تێکدانی سروشتی ناوچەکە دەستپێکردووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، لە سەرەتای وەرزی پایزی ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٧ کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی داری تەڕ دەستگیر کراون. لە میانەی هەڵمەتەکانیشدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە داری بڕاوەدا گیراوە و سەرپێچیکاران بە بڕیاری دادوەر راگیراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.

​پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران وێڕای جەختکردنەوە لە بەردەوامیی هەڵمەتەکانیان، هۆشداری دەداتە دانیشتووانی سنوورەکە کە سزای یاسایی توند چاوەڕێی هەر کەسێک دەکات دەست بۆ بڕینەوەی دارە سروشتییەکان ببات، هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لەو کارە نایاساییە بەدوور بگرن و هاوکار بن لە پاراستنی ژینگە و سامانی سروشتیی ناوچەکەیان.

زۆرترین بینراو
​لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە تا ژاپۆن و کەنەدا؛ مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی وەرگرتنی ڤیزای کار لە جیهاندا
وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست فەرمانی دەستگیرکردنی محەمەدی حاجی مەحمود بە "سیاسی و بازرگانی" دادەنێت
پژاک: گۆڕانکاریمان لە ڕێبازی چارەسەریدا نەکردووە و داوای فیدراڵیزمێکی ورد لە ئێرانێکی دیموکراتیکدا دەکەین
كه‌ركوك.. دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد
ترەمپ داوایەکی بەپەلەی نەتانیاهۆ بۆ لێدانی ئێران ڕەتدەکاتەوە
ئایا ئۆجالان لەزیندان ئازاد کراوە؟
سه‌نته‌ری میترۆ: بكوژانی رۆژنامەنوسان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئازادن
بە مەرجێک قەرزەکان بدرێنەوە؛ حکومەتی هەرێم سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبەخشێت
له‌ كه‌ركوك خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و رێبوار ته‌ها فه‌رمانی دا به‌ كاركردنی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان
ئێران: له‌ گه‌روی هورمز مین به‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا ته‌قییه‌وه‌و ئاگری گرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×